نێيمار داسيلڤای به‌ڕازيلی و هێرشبه‌ری يانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئيسپانی گه‌ڕايه‌وه مه‌شق و ڕاهێنانی يانه‌که‌ی پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌يه‌ک بوو به‌هۆی پێکانه‌وه دوورکه‌وتبۆوه.
نێيمار له ياریی هه‌ڵبژارده‌که‌ی به‌رامبه‌ر کۆڵۆمبيا له قۆناغی هه‌شتی جامی جيهانیی 2014 دووچاری پێکان هات له‌لايه‌ن ياريزان زونيگاوه به‌وهۆيه‌وه بڕه‌بڕه‌ی پشتی دووچاری ئازار هات و بۆ ماوه‌يه‌ک دابڕا له ياريگاکان، به‌ڵام ناوبراو پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌واو ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێکه‌وتی 11ی ئابی 2014 گه‌ڕايه‌وه يانه‌ی به‌رشلۆنه‌و به‌شێوه‌يه‌کی ئاسایی ڕاهێنانه‌کانی ئه‌نجام دا.
08:03
11/8/2014
نوسه‌ر:رامان حه‌مید
سه‌رچاوه:sporty catalone

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق